نرخی غازی (شل) LPGـی ئۆتۆمبێل گرانبوو



غازی (شل) کە بە غازی LPGـیش دەناسرێت کە وەک جێگرەوەی سوتەمەنی بەنزین بۆ هەندێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەکار دەهێنرێت گران بووە و لە هەر لیترێک غازی LPGـی ئۆتۆمبێل لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی بڕی 25 دینار زیادی کردووە و لە ٥٥٠ دینارەوە بووە بە ٥٧٥ دینار.

لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی هۆکاری گرانبوونی نرخی غازی ئۆتۆمبێل بۆ بازرگانەکان دەگەڕێنێتەوەکە خۆیان نرخ دیاری دەکەن و بەرزونزمی پێدەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە مانگی ئابەوە تا ئێستا هەر لیترێک غازی LPGـی ١٧٥ دینار زیادی کردووە.

عیرفان ئەحمەد، کە خاوەنی بەنزینخانەیە لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەدەکات، چەند ڕۆژێکە نرخی غازێ LPGـی ئۆتۆمبێل ٢٥ دیناری چووەتەسەر و پێشبینیش ناکات هەرزان ببێتەوە.

باسی لەوەشکرد، زۆرجار بەرزبوونەوەی نرخ بە هۆکاری ئەوە ڕوو دەدات غازەکە کەمە و زۆری لێ هەناردە دەکرێتە دەرەوە و بەنزینخانەکانیش بە نرخی گرانتر دەستیان دەکەوێت.

بە هۆی گرانی نرخی بەنزینەوە، زۆرێک لە شۆفێران سیستمی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکانیان لە بەنزینەوە کردووە بە غاز و زۆرینەی بەنزینخانەکانیش ئەو غازەیان لادەست دەکەوێت، چونکە لەلایەن هاوڵاتییانەوە خواستی زۆری لەسەرە.

ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا ڕێگری لە کۆچبەری نایاسایی دەکات
پێشت ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا ڕێگری لە کۆچبەری نایاسایی دەکات
کۆبوونەوەیەک لەبارەی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەنجامدرا
دواتر کۆبوونەوەیەک لەبارەی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەنجامدرا
ەیوەندیدار