زیاتر لە 40 بەرپرس و پەرلەمانتار خزم و کەسوکاریان کاندید کردووە



بڕیارە ڕۆژی 18ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، یەکێك لە سیما دیارەکانی ئەم هەڵبژاردنەش کاندیدکردنی خزم و کەسوکاری بەرپرس و پەرلەمانتارەکانە.

بە پێی لیستی پەسەندکراوی کاندیدەکان لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە، 25 خوشك و برای بەرپرسان و 10 کوڕ و کچی پەرلەمانتار و پارێزگار و نۆ کوڕ و کچی خزمانی بەرپرسەکان بۆ بوونە ئەندام لە ئەنجومەنی پارێزگاکان کاندید کراون.

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی پشکی شێری بەردەکەوێت لە کاندیدکردنی خزم و کەسوکاری بەرپرسان، دوای ئەویش هاوپەیمانی “نەبنی” شیعەکان و لە سوننەکانیش تەقەدوم و عەزم دێن.

هاوپەیمانی عەزم کە سابت عەباسی، وەزیری پێشووی بەرگری سەرۆکایەتی دەکات، کوڕەکەی لە نەینەوا کاندید کردووە و کوڕی نەجم جبوری پارێزگاری پێشووی نەینەواش لە هەمان لیست کاندید کراوە.

شەزا عەزاوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانییەکەی محەمەد حەلبوسی، کچەکەی لە بەغدا کاندید کردووە، شەعلان کەریمیش کە یەکێکە لە سەرکردەکانی هاوپەیمانییەکەی حەلبوسی، کوڕەکەی لە پارێزگای سەڵاحدین کاندید کردووە.

لە هاوپەیمانییەکەی نوری مالیکیش، ئەم کەسانە کوڕەکانیان کاندید کردووە:

کوڕێکی فەیسەڵ نائیلی پەرلەمانتار لە دیوانییە.

کوڕێکی عەبدولسەلام مالیکی پەرلەمانتاری پێشوو لە بەسڕە.

کوڕێکی ئەبوئەحمەد بەسڕی، سەرکردەی دەوڵەتی یاسا لە بابل.

هەر لە بابل کوڕێکی باقر مسلەماوی سەرکردە لە هاوپەیمانییەکەی عەممار حەکیم و حەیدەر عەبادی کاندیدە.

ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری پێشووی نەینەواش کوڕەکەی کاندید کردووە. لە بەسڕەش کوڕێکی پەرلەمانتار هاتف ساعیدی کاندیدە.

جگە لەوانەی سەرەوەش، خوشك و برای 25 بەرپرس و پەرلەمانتار بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کاندیدکراون کە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بە بەشداری شەش هەزار و 22 کاندید بەڕێوەدەچێت.

دوو تۆمەتبار بە ئۆتۆمبێلێکی دزراوەوە دەستگیرکران
پێشت دوو تۆمەتبار بە ئۆتۆمبێلێکی دزراوەوە دەستگیرکران
ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا ڕێگری لە کۆچبەری نایاسایی دەکات
دواتر ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا ڕێگری لە کۆچبەری نایاسایی دەکات
ەیوەندیدار