قەهوەچی: 99٪ تورکمانەکان لە هەولێرن و فرە بازنەیی ڕەتدەکەینەوە



تورکمانەکان دابەشکردنی کورسی پێکهاتەکان بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا ڕەتدەکەنەوە و جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمانیش دەڵێت، 99٪ تورکمانەکان لە هەولێرن.

مونا قە‌وەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان ڕەتیکردەوە کە بە دابەشکردنی کورسی کۆتاکان بەسەر سێ بازنەی هەڵبژاردندا قایل بن و لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێکهاتەکان بەتەواوەتی ئەم دابەشکردنە ڕەتدەکەنەوە، ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە بۆ نموونە لە 99%ی پێکهاتەی تورکمان لە هەولێر نیشتەجێن.

وتیشی،”ئەو دابەشکردنە ئەجندایەکی سیاسی لەپشتەوەیە، ئەویش بۆ بەدەستهێنانی کورسی کۆتاکانە و بۆ ڕازیکردنی حزبەکەی (یەکێتی) خۆیانە، دەیانەوێت لەڕێگای پێکهاتەکانەوە ئەو دەست کەوتە بەدەست بهێنن، بۆیە ئێمە بەهەموو شێوەیەک فرە بازنەی ڕەتدەکەینەوە و چاوەڕوانی ئەوەین ئەم پرسە کۆتای خۆیی وەربگرێت.”

ئەمە لەکاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا، دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی یەکێتی لەسەر کورسی کۆتاکان یەکلابکاتەوە و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش پێشنیازی داوەتە دادگای فیدراڵی کە کورسی کۆتاکان دابەش بکات بەسەر پارێزگاکاندا بە جۆرێک چواریان بۆ هەولێر، چوار بۆ سلێمانی و سێیەکەی دیکەیان بۆ پارێزگای دهۆک بن.

شاندێکی دیکەی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە
پێشت شاندێکی دیکەی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە
سەرۆک وەزیرانی عێراق چوار ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
دواتر سەرۆک وەزیرانی عێراق چوار ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار