سەرۆک وەزیرانی عێراق چوار ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند



محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا کە بەهۆی جەژنی ڕۆژووی کوردانی ئێزدی، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بکرێتە پشووی فەرمی بۆ پێکهاتەی کوردانی ئێزدی.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “جەژنی ڕۆژووی ئێزی هاوکاتە لەگەڵ یەکەم هەینی لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕۆژهەڵاتی، کە ساڵانە سێ رۆژ دێتە پێش، دەبێتە پشووی فەرمی بۆ پێکهاتەی ئێزدی، کە ئەم ساڵ لە ١٢ بۆ ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەبێت.”

کوردانی ئێزدی دوای سێ رۆژ بەڕۆژووبوونی ئێزی، جەژنی ئێزی دەگێڕن، خەڵک لەو رۆژەدا لە ناوچە جیاجیاکانەوە لە بەیانی زووەوە ڕوو لە گۆڕستانەکان دەکەن، پاشان دەچنە مەزارگەکان و ئەو کەسانەی بەشداری دەکەن کۆتای بە ناکۆکییەکانی نێوانیان دەهینن.

 

قەهوەچی: 99٪ تورکمانەکان لە هەولێرن و فرە بازنەیی ڕەتدەکەینەوە
پێشت قەهوەچی: 99٪ تورکمانەکان لە هەولێرن و فرە بازنەیی ڕەتدەکەینەوە
پارتی هەوڵی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەدات
دواتر پارتی هەوڵی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەدات
ەیوەندیدار