تۆمەتباری ڕووداوەكەی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە دەستگیرکرا



بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە بارودۆخی تەندروستی بریندارانی ڕووداوەكەی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە دەپرسێت، هاوکات دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەشی ڕاگەیاند.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەیاوەری ژمارەیەك لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی سەردانی نەخۆشخانەی شاری كرد، لە نزیكەوە لە دۆخی تەندروستی هەردوو كارمەندی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەی پرسی كە لە ڕووداوەكەی دوێنێی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تۆمەتباری ڕووداوەكە بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی ٣١-٤٠٥ لەبنكەی پۆلیسی تاسڵوجە بەندەو لێكۆڵنیەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست و بەڵێنی هەموو پشتگیری و هاوكارییەكی پێدان.

 

پۆلیسی هەولێر دەربارەی فێڵێکی “دابینکردنی ڤیزای ئەمریکا” هۆشداری دەدات
پێشت پۆلیسی هەولێر دەربارەی فێڵێکی “دابینکردنی ڤیزای ئەمریکا” هۆشداری دەدات
نرخی دۆلار دابەزی
دواتر نرخی دۆلار دابەزی
ەیوەندیدار