نرخی دۆلار دابەزی



ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی بەغدا و هەولێر دابەزی.

لە گەڵ کردنەوەی هەردوو بۆرسەی کفاح و حارسیە لە بەغدا بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووە و نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٧ هەزار و ٢٥٠ دینار، ئەوەش لەکاتێکدایە بەهای دراوی دینار بەرامبەر دۆلار ڕۆژی یەکشەممە ١٥٧ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو.

نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا لە بەغدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٨ هەزار و ٢٥٠ دیار دەفرۆشرێت و بە ١٥٦ هەزار و ٢٥٠ دینار دەکڕدرێت.

بەڵام لەپارێزگای هەولێر نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی فرۆشتنی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار و ٨٥٠ دینارە و نرخی کڕین ١٥٦ هەزار و ٧٠٠ دینارە.

تۆمەتباری ڕووداوەكەی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە دەستگیرکرا
پێشت تۆمەتباری ڕووداوەكەی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە دەستگیرکرا
عێراق لە پلەی هەشتەمی جیهاندایە بۆ ئەنجامدانی تاوان
دواتر عێراق لە پلەی هەشتەمی جیهاندایە بۆ ئەنجامدانی تاوان
ەیوەندیدار