پۆلیسی هەولێر دەربارەی فێڵێکی “دابینکردنی ڤیزای ئەمریکا” هۆشداری دەدات



پۆلیسی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لەوەی بە ناوی دابینکردنی ڤیزای ئەمریکاوە فێڵیان لێ نەکرێت.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی یەکشەممە، بە ژمارەیەک تەلەفۆنی بۆ کرا کە گوایە دەیەوێت فۆڕمی چوون بۆ ئەمریکای بۆ پر دەکاتەوە.

هۆگر عەزیز دەڵێت: “دوای چەندین پرسیار لەسەر ژیانی تایبەتی و ئاستی خوێندن کە گوایە ڕەزامەندن بە گواستنەوەی من لەلایەن رێکخراوەکی ئەمریکی بۆ وڵاتی ئەمریکا، بەڵام دوای داواکردنی چەند پێداویستیەک کە بریتی بوو لە (ماستەر کارد، ڤیزا کارد) من زانیم ئەمە فێڵێکی نوێیە کە دەیانەوێت موڵک و سامانت لێ بدزن وە منیش دوای ووردبوونەوە لەم بابەتە زانیم کە فێڵێکی گەورە و ھەڵخەلەتاندنی خەڵکە بۆ بردنی پارە”.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاند، ئەو کەسەی قسەی لەگەڵ کردووە ئافرەتێک بوو کە بە زمانی عەرەبی و بە لەھجەی لوبنانی قسەی دەکرد وە ژمارەی وەتسئاپی بۆناردم، بەڵام نەیدەزانی کە ئەوکاتەی کە ئەو گوایە لە نیۆرک پەیوەندیم پێوە دەکات لەگەڵ کاتەکەی ئەمریکا کاتژمێر ٧ی بەیانی بوو کە ئەوکاتە ھیچ فەرمانگەیەکی حکومەتی ئەمریکا لە ئەرک نیە کە ئەمەش یەکێک بوو لە بەڵگە چەواشەکارەکانی”.

هۆگر عەزیر وتیشی: “دەکەم کە بە ھیچ شێوەیەک بەم فێڵە ھەڵنەخەلەتێن”.

لیرەی تورکی دابەزینێکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد
پێشت لیرەی تورکی دابەزینێکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد
تۆمەتباری ڕووداوەكەی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە دەستگیرکرا
دواتر تۆمەتباری ڕووداوەكەی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە دەستگیرکرا
ەیوەندیدار