ئێران هۆشداری لە”تەقینەوەی دۆخەکە لە ناوچەکە”دەدات



ئەمڕۆشەممە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجامدا و بەهۆی جەنگی غەززەوە هۆشداریدا لە تەقینەوەیەک لەناوچەکەدا کە چاوەڕوان ناکرێت بتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت.

ئاژانسی هەواڵی ئێرانی (ئیرنا) ئاماژەی بەوەکردووە، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان باسی بارودۆخی ئاڵۆزی مرۆیی غەززەییانکردووە، هەروەها جه‌ختی لەوەشکردوەتەوە کە پێویستە جەنگ ڕابگیرێت و کۆتایی بە ئانجامدانی تاوانەکان لەدژی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە بهێنرێت و بەزۆر ئاوارە نەکرێن و دەروازی ڕەفەح بەڕوویاندا بکرێتەوە بۆئەوەی هاوکارییەکانیان پێ بگات.

لەهەمانکاتدا گۆتێرێز بارودۆخی کەرتی غەززەی بە “کارەساتبار” وەسف کرد و باسی لەوەکرد کە کاراکردنی مادەی ٩٩ی میساقی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ساڵی ١٩٨٩ــــەوە ڕووی نەداوە، بەڵام لەبەر رۆشنایی بارودۆخی ئاڵۆزی غەززە و فەڵەستین، ئەو مادەیەی پێشتر ئاماژەی پێکراوە کارا کراوە و پێویستی ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە زیاتر بووە، پێویستە بڕیار لەسەر ئاگربەستی مرۆیی بدرێت و ڕێگری لە تەشەنەکردنی گرژییەکان لە ناوچەکە بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی ئەمریکا ڤیتۆی خۆی بەکارهێنا دوێنێ هەینی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نەیتوانی ڕەشنووسی پرۆژەیەکی ئیمارات لەبارەی ئاگربەستەوە لە کەرتی غەززە پەسەند بکات.

لەبارەی داخستنی فڕۆکەخانەی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدرێت
پێشت لەبارەی داخستنی فڕۆکەخانەی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدرێت
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و بەغدا بەرزبوەوە
دواتر نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و بەغدا بەرزبوەوە
ەیوەندیدار