نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و بەغدا بەرزبوەوە



بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دینار ناجێگرە، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ شەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بە ١٥٧ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەهاکەی بەرزبووەتەوە.

هاوکات ڕۆژی پێنجشەممە چەند كاروانێكی ملیۆن دۆلاری كاش لە ئەمریكاوە گەیشتە عێراق، هەر بۆیە ڕۆژی هەینی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێم دابەزی.

لە کاتێکدا ڕۆژی پێنجشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بوو بە ١٥٧ هەزار و ٢٥٠ دینار، ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ جارێکی دیکە بەهای دۆلار بەرزبوەوە و گەیشتە ١٥٧ هەزار و ٥٠٠ دینار.

بڕیارە لە ڕۆژانی ئایندەشدا چەند بارێکی دیکەی دۆلاری کاش بگاتە عێراق بە ئامانجی نزمکردنەوەی زیاتری نرخی دۆلار.

ئێران هۆشداری لە”تەقینەوەی دۆخەکە لە ناوچەکە”دەدات
پێشت ئێران هۆشداری لە”تەقینەوەی دۆخەکە لە ناوچەکە”دەدات
ئەمریکا ڤیتۆی ئاگربەستی لەغەززە کرد
دواتر ئەمریکا ڤیتۆی ئاگربەستی لەغەززە کرد
ەیوەندیدار