بە ڤیدیۆ؛ ئیسرائیل مووشەكباران كرا و كوڕی بەرپرسێك كوژرا



ژمارەیەك مووشەك لەلایەن هێزەكانی حەمماسەوە ئاڕاستەی تەلئەبیب كرا و هێزی بەرگری ئیسلامی لە غەززە كوژرانی كوڕی سەرۆك ئەركانی پێشووی ئیسرائل ڕاگەگەیەنێت.

هێزی بەرگری ئیسلامی لە غەززە لە بەیاننامەیەكدا بەرپرسیارێتی خۆی لە کوشتنی گال ئایزنکۆت، کوڕی سەرۆک ئەرکانی پێشووی ئیسرائیل ڕادەگەیەنێت لەگەڵ ژمارەیەک سەرباز لە ڕۆژهەڵاتی تەل زەعتەر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بە سیستەمی مووشەکی “ڕەجوم”ی کورت مەودای ١١٤ ملم، كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی سدێرۆتمان کردە ئامانج و هاوكات لە وەڵامی کۆمەڵکوژییەکانی زایۆنیستەکان لە دژی خەڵکی سڤیل، “تەلئەبیب”مان بە مووشەک بۆردومان کرد.

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەیەکی زۆر کوژراو و بریندار لە نێو سەربازانی ئیسرائیل بە هەلیکۆپتەر لە غەززەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاسوتا لە شارۆچکەی ئاسدۆد دەگوازرێنەوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

لە هەولێر گەنجێك بە كوژراوی دۆزرایەوە
پێشت لە هەولێر گەنجێك بە كوژراوی دۆزرایەوە
وڵاتێك ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێم هەرزان كرد
دواتر وڵاتێك ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێم هەرزان كرد
ەیوەندیدار