کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کۆتاییهات و بڕیار درا



ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ کۆبوونەوەی خۆی کرد و تێیدا بریار لەسەر درێژکردنەوەی قەرزی ئاو درا.

مەسرور بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوا پێشهاتەکانی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان لە دوا سەردانی شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا کرا، کە لە هەفتەی ڕابردوودا لەلایەن وەزیرە پەیوەندیدارەکانەوە خرایەڕوو.

ڕوونیشیکردۆتەوە، سەرەڕای دروستبوونی لەیەکترگەیشتنێکی هاوبەش لە بەغدا سەبارەت جیاکردنەوەی مووچە لە ناکۆکیی سیاسی و پابەندییەکان ، دەبێت بڕە پارەکانی هاتوو لە خشتەکانی بودجە، وەک خۆی خەرج بکرێت و بە هیچ شێوەیەک پێوەری خەرجی ڕاستەقینەی لەسەر جێبەجێ نەکرێت و شایستەی دارایی مووچەخۆران، تێکەڵی پرسە سیاسیەکان نەکرێت.

دەشڵێت، ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدرال دەکات کە لە نزیکترین دەرفەتدا، پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵیی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکات و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات بە ئاراستەی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم وەک لە خشتەکانی یاسای بودجە هاتووە دوور لە پێوەری خەرجی فیعلیی و ناکۆکیی نەوتی و داهاتی نانەوتی.

ئاماژە بەوەشدەکات، هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر حکومەتی فیدڕاڵ جێبەجێکردووە و دەستەی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵ و هەرێم ، وردبینی و پێداچوونەوەیان بۆ سەرجەم داهات وخەرجیەکان و میلاکی وەزیفیی هەرێم كردووە ، هەرێم پابەندیی نەوتی خۆی بەرامبەر وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە لە ڕێگەی ڕادەستکردنی نەوت بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی، بەڵام حکومەتی فیدراڵ، هیچ بڕە پارەیەکی بۆ کۆمپانیا نەوتیەکان خەرج نەکردووە، بۆیە هیچ بەهانەیەک بۆ حکومەتی فیدڕاڵ نەماوە کە شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج نەکات و ئێمە حکومەتی فیدراڵ بە تاکە بەرپرسی دواخستنی مووچەکان دەزانین و داوا دەکەین چیتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوا نەخەن.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی ئاو و داشکاندنی بە ڕێژەی %15 لەسەر هاووڵاتیان درا، بە مەرجێک ماوەی پێدانەوەی قەرزەکە لە ٩٠ ڕۆژ تێپەڕ نەکات.

سەبنێ‌ نەوت دەگاتە مەڵبەندێكی دیكەی سلێمانی
پێشت سەبنێ‌ نەوت دەگاتە مەڵبەندێكی دیكەی سلێمانی
سەعدی پیرە: بافڵ تاڵەبانی داوای لە سودانی كردووە كێشەی مووچە چارەسەر بكات
دواتر سەعدی پیرە: بافڵ تاڵەبانی داوای لە سودانی كردووە كێشەی مووچە چارەسەر بكات
ەیوەندیدار