سەعدی پیرە: بافڵ تاڵەبانی داوای لە سودانی كردووە كێشەی مووچە چارەسەر بكات



وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ پارتی لەسەر سێ‌ پرس ڕێككەوتووین و دەشڵێت: “سەرۆکی یەکێتی داوای لە سودانی کردووە کێشەی مووچەی هاووڵاتیان چارەسەر بکات”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ پارتی لەسەر پاراستنی قەوارەی هەرێم و مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمان و زیادکردنی هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتوەکان ڕێککەوتوون.

ڕاشیگەیاندووە، هێشتا هەرێمی کوردستان و عێراق پێویستیان بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا و هێزی هاوپەیمانان هەیە، چونکە کێشەی سەرۆکی پەرلەمان و کێسەی بودجە و شانە نووستوەکانی داعش هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە نیگەرانییەکانی مووچە تێدەگەن و هیوادارن بە زوترین کات چارەسەر بکرێت، ئەو مامۆستایانەی بایکۆتیان کردوە ڕاستە داواکردنی مافەکانیان ڕەوایە، بەڵام دەربڕینی ناڕەزاییەکانیان دروست نییە.

وتیشی، “لە کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی و سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لە بارەی مووچە و بودجە و ئاستی خزمەتگوزاری هاووڵاتیانی عێراق و هەرێم کراوە، دواکەوتنی مووچە لەوە زیاتر خراپە و یەکێک لە داواکارییەکانی سەرۆکی یەکێتی زیادکردنی هەوڵەکانە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری هاووڵاتیان زیاتر بکرێت و چارەسەر مووچەکانیان بکرێت”.

سەعدی پیرە وتيشى، “یەکێتی لە کۆبوونەوەکانی بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران”.

 

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کۆتاییهات و بڕیار درا
پێشت کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کۆتاییهات و بڕیار درا
سودانی رەزامەندی دەربڕیوە بۆ ناردنی مووچەی دوو وەزارەتی هەرێم
دواتر سودانی رەزامەندی دەربڕیوە بۆ ناردنی مووچەی دوو وەزارەتی هەرێم
ەیوەندیدار