بانکی ناوەندی بڕێکی کەمی دۆلاری خستەبازاڕەوە



ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٦ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دابەزینی نرخی دۆلار لە کاتێکدایە کە دوێنێ نرخەکەی بۆ ١٥٧ هەزار و ٧٥٠ دینار بەرزبوەوە.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢١٤ ملیۆن و ٣٨٨ هەزار ٧٩٥ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەم بڕەش ١٤ ملیۆن و ٥٩٠ هەزاری بە نەقد بوو، لە کاتێکدا دوێنێ بڕی ١٩ ملیۆن ٧٣٠ هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوە.

ناجێگیری نرخی دۆلار لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ جێگریکردنی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر، بڕیارە لە ساڵی ئایندەوە سەرجەم مامەڵەکانی ناوخۆی عێراق بە دینار ئەنجامبدرێت.

 

ئێران ده‌ستی بەسەر دوو کەشتیدا گرت
پێشت ئێران ده‌ستی بەسەر دوو کەشتیدا گرت
هاتووچۆ دەربارەی فلاشی کامێراکانی چاودێری ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر هاتووچۆ دەربارەی فلاشی کامێراکانی چاودێری ڕوونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار