هاتووچۆ دەربارەی فلاشی کامێراکانی چاودێری ڕوونکردنەوە دەدات



دوو کامێرای چاودێریکردنی خێرایی لە کۆیە دادەنرێت و هاتووچۆی شارەکەش دەڵێت، لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی خێرایی شۆفێرانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە ڕایگەیاند، دوو کامێرای چاودێریکردنی خێرایی لە شەقامەکانی هەیبەت سوڵتان و ئیسکان دانران کە هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی خێرایی شۆفێران و پابەندبوونیان بە خێرایی دیاریکراو.

ڕوونیشیکردەوە کە زۆرترین خێرایی ڕێگەپێدراو بە 60 کم / کاتژمێر دیاریکراوە و بۆ ئەم مەبەستە و بۆ بەرچاو ڕوونی شۆفێران هێمای هاتووچۆو بوونی هەیە.

ڕاشیگەیاند ئەم کامێرایانە بە پێی سیستەمی ستانداردی جیهانی کاردەکات و هەردوو سایدەکە و هەشت ئۆتۆمبێل لە تەنیشت یەک و بە مەودای 70 مەتر سەرپێچی تۆماردەکات.

هاتووچۆی کۆیە ئەوەشیخستەڕوو ئەگەر شۆفێرێک خێرایی لە خوار 60 کم بوو، بەڵام ئۆتۆمبێلی تەنیشت یاخود ئۆتۆمبێلی سایدەکەی تر خێرایی لە سەروی 60 کم بوو ئەوکات فلاشەکە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلەیە کە خێرایی لەسەرووی ئاستی ڕێپێدراوە.

ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن ئەگەر ئۆتۆمبێل بە خێرایی کەمتر لە 60 بڕوات، بە سەرپێچی بۆی تۆمار دەکرێت.

بانکی ناوەندی بڕێکی کەمی دۆلاری خستەبازاڕەوە
پێشت بانکی ناوەندی بڕێکی کەمی دۆلاری خستەبازاڕەوە
یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ژنان و گەنجان دابیندەکرێت
دواتر یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ژنان و گەنجان دابیندەکرێت
ەیوەندیدار