ئێران ده‌ستی بەسەر دوو کەشتیدا گرت



ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر دوو کەشتیدا گرتووە كه‌ ٤٥ میلیۆن لیتر سوته‌مه‌نییان به‌ قاچاخ ده‌گواسته‌وه‌ و ٣٥ هاوڵاتی بیانیشیان هه‌ڵگرتبوو.

فه‌رمانده‌یی هه‌رێمی پێنجی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، “لە باشوری دوورگەی ئەبو موسا دەستیان بەسەر دوو کەشتیدا گرتووە کە سووتەمەنی قاچاخیان هەڵگرتبوو. دەشلێت، له‌ ئۆپه‌راسیۆنهکەدا توانیویانە ١٣ ئه‌ندامی تیمی فڕۆكه‌وانی بیانی و ٢١ كه‌سی دیكه‌ دەستگیر بکەن.

دەستبەسەرداگرتنی ئەو دوو کەشتییە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە لەکاتێکدایە لەم دواییانەدا بەهۆی دەستبەسەرداگرتن و ڕاگرتنی کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئێرانییوە لەلایەن ئەمریکاوە ئێران هۆشداریدا لە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هێزە سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا باس لەوەدەکەن، ئێران له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا ده‌ستی به‌سه‌ر نزیكه‌ی ٢٠ كه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ناوچه‌كه‌دا گرتووه‌ یان هەوڵیداوە دەستیان بەسەردا بگرێت.

هێزی ده‌ریایی ئێران كه‌ سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێرانه‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا هێزه‌كانی خۆی له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو كۆده‌كاته‌وه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ وه‌ستاندنی كه‌شتییه‌ك كه‌ سوته‌مه‌نی ئێرانی به‌ قاچاخ ده‌برد.

هاوکات، عه‌لی ڕه‌زا ته‌نگسیری فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران ڕایگه‌یاند، دو فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری ئەی١٠ كه‌ بۆ شه‌ڕی نزیك دیاریكرابوون هه‌ڵسوكه‌وتی مه‌ترسیدار و ته‌واو نادروستیان ئه‌نجامداوە، دواتر هێلیكۆپته‌رێك و فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌رنشین هەڵگر ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كران كه‌ پشكنینیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام هێزه‌كانمان كه‌شتییه‌كه‌یان ڕاگرت کە نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س له‌خۆده‌گرێت.

ئەردۆغان هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات: باجێکی قورس دەدەیت
پێشت ئەردۆغان هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات: باجێکی قورس دەدەیت
بانکی ناوەندی بڕێکی کەمی دۆلاری خستەبازاڕەوە
دواتر بانکی ناوەندی بڕێکی کەمی دۆلاری خستەبازاڕەوە
ەیوەندیدار