لەماوەی ئەمساڵدا ١٢ عومرەکاری کورد گیانیان لەدەستداوە



ئەمڕۆ سێشەممە، دووەمین عومرەکاری کورد لە وڵاتی سعودیە کۆچی دواییکرد، بەمەش ژمارەی ئەو عومرەکارانەی لە سەرەتای وەرزی عومرەی ئەمساڵ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٢ کەس.

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێی کوردستان  بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە عومره‌كارێکی کورد بە ناوی قادر جەمیل موراد، کە ته‌مه‌نی ٧٦ ساڵه‌ خه‌ڵكی گوندی مه‌نداوه‌ له‌ ناحیه‌ی داره‌شه‌كران، دوای به‌ جێگه‌یاندنی سونه‌تی عومره‌ و ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌ ئایینیه‌كان لە شاری مەدینە کۆچی دواییکرد.

ئەوەشی خستەڕوو، عومرەکارەکە نەخۆشی شەکرەی هەبووە و دوای گەیشتن بە مەدینە تووشی جەڵتەی مێشک بووە و بەو هۆیەشەوە کۆچی دواییکردووە.

هاوکات، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان هەر لە شاری مەدینە بەخاکدەسپێردرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، له‌ سەرەتای دەستپێکی وەرزی عومرەی ئەمسالەوە تا ئێستا ١٢ عومرەکاری کورد لە سعودیە کۆچی دواییانکردووە کە پێکهاتوون لە پێنج پیا و و حەوت ژن.

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
وێنە؛ پێکدادانی حەوت ئۆتۆمبێل ١٩ برینداری لێکەوتەوە
دواتر وێنە؛ پێکدادانی حەوت ئۆتۆمبێل ١٩ برینداری لێکەوتەوە
ەیوەندیدار