نرخی دۆلار دابەزی



چەند ڕۆژێک دەبێت بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم ناجێگیرە و دوو ڕۆژ دەبێت بەهاکەی ڕووی لە بەرزی کردووەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەی دابەزی و نزیکەی هەزار دیناری لێبوەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٦ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت لە کاتێکدا پاش نیوەڕۆی دوینێ نرخەکەی بەرزبوەوە و گەیشتە ١٥٧ هەزار و ٧٥٠ دینار.

ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا بەرزبووەوە و نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٧ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە ڕووی لە نزمی کردەوە.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٠٥ ملیۆن و ٣٧٩ هەزار ٦٠٤ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەم بڕەش ١٩ ملیۆن و ٧٣٠ هەزاری بە نەقد بوو، لە کاتێکدا دوێنێ بڕی ٢٢ ملیۆن ٩٢٠ هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوە.

 

بانکی ناوەندیی عێراق کار بە یۆرۆ دەکات
پێشت بانکی ناوەندیی عێراق کار بە یۆرۆ دەکات
لەماوەی ئەمساڵدا ١٢ عومرەکاری کورد گیانیان لەدەستداوە
دواتر لەماوەی ئەمساڵدا ١٢ عومرەکاری کورد گیانیان لەدەستداوە
ەیوەندیدار