سبەینێ بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم باران دەیگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕاگەیاند، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و باران لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەبارێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەڕاست سبەینێ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و لە کاتەکانی پاش نیوەرۆ بەدواوە ئەگەری تاوە بارانی پچر پچر لەناوچە جیاجیاکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ئیدارەی زاخۆ دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچە شاخاویەکاندا ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا لە سنوری پارێزگای ھەولێر، سلێمانی و ئیدارەی راپەرین ئەگەری نمە بارانی پچر پچر و بارانی مامناوەند لە ناوچە شاخاویەکاندا دەبێت و ھەندێک کاتدا لە ناوچە جیاوازەکان ھەورە بروسکە چالاک دەبێت.

ئاراس جەبار ئەوەشی خستەڕوو. پلەکانی گەرما بە ڕێژەی ١ بۆ ٢ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە، خێرای با مامناوەند چالاک دەبێت لە نێوان ١٥ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر بە ئاياستەی باشوور و باشووری رۆژھەڵات.

 

خۆپیشاندان لە هەڵەبجە دەستیپێکرد
پێشت خۆپیشاندان لە هەڵەبجە دەستیپێکرد
باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
دواتر باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
ەیوەندیدار