هاوکارییەکان بۆ سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان دەوەستێت



ئه‌مڕۆ سێشەممە، بەرنامەی خۆراکی جیهانیی سه‌ر به‌ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە یارمەتی خۆراکی ڕادەگرێت، بەهۆی کەمبوونه‌وه‌ی پاڵپشتی دارایی لە سەرتاسەری سوریا.

بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی سوریاوە لە ساڵی ٢٠١١ ەوە پاڵپشتی خۆراکی بۆ سوریا دابیندەکات و ملیارەها دۆلاری لە سەرجەم بوارە مرۆییەکان خەرج کردووە و بە ملیۆنان تۆن پێداویستی خۆراکی گه‌یاندووه‌ته‌ ده‌ست ملیۆنان خێزان.

بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، کۆتایی هاتنی بەرنامەی هاوکاری خۆراک لە سەرتاسەری سوریا لە مانگی کانوونی دووهەمی ساڵی داهاتووەوە ڕاده‌گه‌یه‌نین بەهۆی کەمی پاڵپشتی دارایی، به‌ڵام بەردەوام ده‌بن لە پشتگیریکردنی ئەو خێزانانەی کە بەهۆی حاڵەتە فریاگوزاریەکان و کارەساتی سروشتییەوە زیانیان بەرکەوتووە.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئێستا بەرنامەی خۆراکی جیهانی پاڵپشتی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار ژن و ئافره‌تی دووگیان و شیردەر و منداڵانی تەمەن شەش مانگ بۆ دوو ساڵ دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە خۆراک لە سه‌رتاسه‌ری سوریا.

کارل سکاو، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆگرامی خۆراکی جیهانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لانیکەم ٣٨ وڵات لە کۆی ٨٦ وڵات کە پرۆگرامی خۆراکی جیهانی تێیدا کاردەکات، بەنیازن بەم نزیکانە هاوکارییەکان بۆ وڵاتانی وەک ئەفغانستان، سوریا ، یەمەن و ڕۆژئاوای ئەفریقا، کەمبکەنەوە یاخود پێشتر هاوكارییه‌كانیان كه‌مكردووه‌ته‌وه‌.

هاوکات ناوبراو لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردووەوە بەشەخۆراکیان بۆ نزیکەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاوڵاتی سوری کەمکردووەتەوە.

تورکیا سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد
پێشت تورکیا سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد
شوێنی هەڵدانی مووشەکی سەر بنکە ئەمریکییەکان لەعێراق ڕاگەیەنرا
دواتر شوێنی هەڵدانی مووشەکی سەر بنکە ئەمریکییەکان لەعێراق ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار