شوێنی هەڵدانی مووشەکی سەر بنکە ئەمریکییەکان لەعێراق ڕاگەیەنرا



فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان و هێرشی سەر بنکەسەربازییە ئەمریکییەکانیان لە عێراق ئاشکرا کردووە و داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەن لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرماندەکەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، بەرەبەیانی ٣ی کانوونی یەکەم، ١٥ مووشەکی ١٢٢ ملیمەتری لە خاکی عێراقەوە ئاڕاستەی بنکەی هێزەکانیان لە ناوچەی ڕومێلانی سوریا کراون، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددەی بدواوە نەبووە.

باسی لەوەشکردووە، هێزەکانی ئەمریکا توانیویانە لەڕێگەی درۆنەوە شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان دەستنیشان بکەن و دواتر بەمەبەستی لێکۆڵینەوە بەرپرسانی عێراقییان لێ ئاگادار کردووەتەوە.

دەشڵێت، لەو شوێنەی هێرشەکەی سەر ڕومێلان ئەنجامدراوە، تانکەرێکی پڕ لە سووتەمەنی درۆزراوەتەوە کە ئامادەکراوە بۆ هەڵدانی ٢٠ مووشەکی دیکە.

هێرشەکانی سەر بنکە و سەربازگە ئەمریکییەکان لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە دوای هەڵگیرسانی جەنگی  نێوان حەماس و ئیسرائیل و هێرشەی ئەم دوایییەی ئەمریکا دێت کە لە شەوی ٣/١٢/٢٠٢٣، کردییە سەر بارەگایەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی و لەئەنجامدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداو و چەندین کەسی دیکە برینداربوون، بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو بۆردومانەی هێزەکانی ئەمەریکا لەکاتێکدا بووە هێزە چەکدارەکان سەرقاڵی ئامادەکاری بوون بۆ هێرشی درونی.

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا جەخت لەوەدەکاتەوە، بەردەوام دەبن لە پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە دژی هێرشەکان.

هاوکارییەکان بۆ سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان دەوەستێت
پێشت هاوکارییەکان بۆ سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان دەوەستێت
چۆن لە ڕێگەی هێلکەی کوڵاوەوە کێشت دادەبەزێنیت؟
دواتر چۆن لە ڕێگەی هێلکەی کوڵاوەوە کێشت دادەبەزێنیت؟
ەیوەندیدار