تورکیا سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد



بەیانی ئەمڕۆ تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە نزیک سەنتەری ناحیەی بامەڕنێی لە سنووری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە.

تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٧:٠٠ نزیک سەنتەری ناحیەی بامەڕنێی لە سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٣ ساڵ بەهۆی بۆردوومانەکەوە برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراوە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان تا ئێستا تورکیا ئەو شوێنەی بۆردوومان نەکردووە و ئەمە یەکەمجارە بە ئامانج بگیرێت، هاوکات هاووڵاتییەکی دیکەش لە شوێنی ڕووداوەکە بووە و دیار نییە کە بارودۆخی چۆنە .

 

قەرەداغی بۆ شێخی ئەزهەر: ناگەڕێینەوە هەتا نەچینە ناو غەززەوە
پێشت قەرەداغی بۆ شێخی ئەزهەر: ناگەڕێینەوە هەتا نەچینە ناو غەززەوە
هاوکارییەکان بۆ سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان دەوەستێت
دواتر هاوکارییەکان بۆ سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان دەوەستێت
ەیوەندیدار