ژمارەی كوژراوەكانی فەلەستین گەیشتە ئاستێكی مەترسیدار



وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ژمارەی كوژراوەكان بۆ ١٥ هەزار و ٨٩٩ کەس بەرزبووەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاندووە، بەردەوامی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل سیستەمی تەندروستی لە کەرتی غەززە بە تەواوی بێ توانا کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ژمارەی بریندارەکان لە سەرەتای دەستدرێژیی ئیسرائیلەوە بۆ ٤٢ هەزار بریندار بەرزبووەتەوە و ژمارەی كوژراوەكانیش گەیشتۆتە 15 هەزار و 899 كەس”.

ڕاشیگەیاندووە، “70%ی قوربانیانی دەستدرێژیی ئیسرائیل منداڵ و ژنانن و داوای پاراستنی نەخۆشخانەکان و تیمە تەندروستی و مرۆییەکان دەکەین”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە داوای “دابینکردنی ڕێڕەوێکی سەلامەت بۆ هاتنە ژوورەوەی پێداویستییە پزیشکییەکان و سووتەمەنی و دەرچوونی بریندارەکان دەكات، هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی فشار بخەنە سەر ئازادکردنی تیمەکانمان لە غەززە”.

لە كەركوك بوو بە تەقە و قوربانی لێكەوتەوە
پێشت لە كەركوك بوو بە تەقە و قوربانی لێكەوتەوە
شۆفێرێکی سەرخۆشی ئۆکراینی بە هەڵە سەربازەكان دەباتە بنکەیەکی ڕوسیا
دواتر شۆفێرێکی سەرخۆشی ئۆکراینی بە هەڵە سەربازەكان دەباتە بنکەیەکی ڕوسیا
ەیوەندیدار