شۆفێرێکی سەرخۆشی ئۆکراینی بە هەڵە سەربازەكان دەباتە بنکەیەکی ڕوسیا



شۆفێرێکی زرێپۆشی ئۆکراینی سەرخۆش بە هەڵە سەربازەکانی گواستەوە بۆ بنکەیەکی ڕوسیا و بەو هۆیەوە سەربازەکان دەستگیرکران.

سەربازێکی ئۆکراینی کە بە دیل گیراوە بەناوی (ئەلێکساندەر گریادیل)، ڕایگەیاندووە، “دوای ئەوەی شۆفێرێکی زرێپۆشی سەرخۆش بە هەڵە خۆی و کۆمەڵێک سەربازی ئۆکراینی گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی ڕوسیا، کەوتووەتە دەستی هێزەکانی ڕوسیا”.

ئەو زیندانییە دەشڵێت: لە 10ی ئەیلوول، نزیکەی کاتژمێر 12ی شەو، گواستراینەوە بۆ شوێنەکانی ناوچەی نۆڤۆمایۆرسکی، ئەرکی ئێمە ئەوە بوو، کە خۆیان لەناو خەندەقەکەدا جێگیر بکەین و بەرگری لێ بکەین و ڕێگری بکەین لە گەیشتن بە سەربازانی ڕوسیا، لەوێ دانیشتین شەو و ڕۆژ، پاشنیوەڕۆ ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش هات و ئێمەی گواستەوە، كە کوژراوێک و هەندێکیش بریندار بوون، دانیشتین چاوەڕێی ئەوە بووین بگەینە خاڵی چڕبوونەوەی هەمیشەیی، بەڵام شۆفێرەکەمان سەرخۆش بوو، وتی ڕێگای لەدەستداوە و ڕاستەوخۆ ئێمەی گەیاندە دەستی سەربازە ڕوسییەکان”.

ئەو زیندانییە کە بەختی ناخۆشی لەگەڵ شۆفێرە سەرخۆشەکەدا هەبووە، دەشڵێت، “چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هەمان شۆفێر کۆمەڵە سەربازێكی هێنا و لە کێڵگەیەکی مین دایانبەزاندن. هەر دوای ئەوەی لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەكە دابەزین یەكسەر 5 سەربازی ئۆكراینی گیانیان لەدەستدا”.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی ڕۆژئاوا بڵاویان کردەوە، کە دانوستانێکی جددی بۆ ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان بەم زووانە لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤدا هەیە.

ژمارەی كوژراوەكانی فەلەستین گەیشتە ئاستێكی مەترسیدار
پێشت ژمارەی كوژراوەكانی فەلەستین گەیشتە ئاستێكی مەترسیدار
ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێل بەنزینی زۆری بوێت
دواتر ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێل بەنزینی زۆری بوێت
پەیوەندیدار