دادگای فیدراڵی دەسەڵاتی بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان بە وەکالەت گەڕاندەوە



دادگای فیدراڵی بڕیاریدا دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی ئەو دامەزراوانە بەردەوام بن کە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن تا ئەو کاتەی سکاڵایەك لەو بارەیەوە یەکلادەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا کارکردن بە بڕگەیەکی یاسای بودجە ڕابگرێت کە تایبەتە بە دەسەڵاتی دارایی و ئەو دامەزراوانەی بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن.

بە پێی یاسای بودجە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەسەڵاتە کارگێڕی و داراییەکان لە پۆستانە وەرگیرانەوە کە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن و لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیشدا هاتووە کە تا یەکلاکردنەوەی سکاڵایەك لەو بارەیەوە، کارکردن بەو بڕگەیە ڕادەگیرێت.

ڕوونیشیکردەوە، بڕیارەکە لە پێناو زامنکردنی کارکردنی دامەزراوە گشتییەکان و پەک نەکەوتنیان دراوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە و بە پێی یاسای بودجە، دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی لەو پۆستانە وەرگیرانەوە کە بە وەکالەت بەڕیوەدەبرێن، لە نێویشیاندا بریکاری وەزارەتی دارایی و نەوت کە لەلایەن کوردەوە بەڕێوەدەبرێن.

کۆمسیۆن دەربارەی ئەو کاندیدانەی حزبەکانیان دەگۆڕن بڕیاری دا
پێشت کۆمسیۆن دەربارەی ئەو کاندیدانەی حزبەکانیان دەگۆڕن بڕیاری دا
هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
دواتر هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
ەیوەندیدار