کۆمسیۆن دەربارەی ئەو کاندیدانەی حزبەکانیان دەگۆڕن بڕیاری دا



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ کاندیدێكی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ناتوانێت لە حزبێکەوە بچێت بۆ حزبێکی دیکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند زیاتر لە 16 ملیۆن کارتی دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمار کردووە.

ڕوونیشیکردەوە کە زیاتر لە پێنج هەزار و 900 کاندید بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکەن و تا ئێستا 500 پێشێلکارییش تۆمار کراوە.

سەبارەت بەو کاندیدانەش کە لە حزبێکەوە دەچنە حزبێکی دیکە، وتەبێژەکەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، ناوی کاندیدەکان پەسەند کراون کاغەزی دەنگدانیش چاپ کراوە، بۆیە هیچ کاندیدێك مافی ئەوەی نیە لە حزبێکەوە بچێتە نێو حزبیکی دیکە.

بڕیارە ڕۆژی 18ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان جگە لە هەرێمی کوردستان، لە 15 پارێزگای عێراق بەڕێوەدەچێت.

بانکی ناوەندی نزیکەی 220 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
پێشت بانکی ناوەندی نزیکەی 220 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
دادگای فیدراڵی دەسەڵاتی بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان بە وەکالەت گەڕاندەوە
دواتر دادگای فیدراڵی دەسەڵاتی بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان بە وەکالەت گەڕاندەوە
ەیوەندیدار