هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە دەکاتەوە و ڕایگەیاند، کێشەی لەکارکەوتنی سیستمی بەشی مۆڵەت چارەسەرکراوە و لە سبەینێوە هاوڵاتییان دەتوانن سەردان بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکات کە ڕۆژی شەممە کۆدیان وەرگرتبوو بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای وەستانی سیستەمی بەشی مۆڵەت لە ئێستادا کێشەکە چارەسەر کراوەو سبەینێ دەتوانن بە هەمان کۆد سەردانمان بکەن و مامەڵەکانیان بۆ ڕایی دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمشەو کاتژمێر ٧:٠٠ ی ئێوارە کۆدی سەردانیکردن بەردەست نابێت بۆ نۆرەگرتنی بەشی مۆڵەت بۆ سبەینێ دووشەممە.

دادگای فیدراڵی دەسەڵاتی بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان بە وەکالەت گەڕاندەوە
پێشت دادگای فیدراڵی دەسەڵاتی بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان بە وەکالەت گەڕاندەوە
سودانی: بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن خێزان خەرج دەکرێت
دواتر سودانی: بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن خێزان خەرج دەکرێت
ەیوەندیدار