“لە بازیان منداڵێك لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەترسا گیانی لەدەستدا”



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لە شارۆچكەی بازیان، “تەقە و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش ڕوویداوە” و بەهۆیەوە “منداڵێك لەترسا” گیانی لەدەستداوە و كەسوكارەكەی دەڵێن: داوا دەكەین لایەنە ئەمنییەكان ڕێكاری یاسایی بگرنەبەر.

ئەو منداڵە تەمەنی 8 ساڵە و ناوی (لارە بەهمەن)ە و خەڵكی شارۆچكەی بازیان بوون لە پارێزگای سلێمانی و خوێندكاری پۆلی دووی بنەڕەتییە.

نەوشیروان فاتیح، مامی ئەو منداڵەی گیانی لەدەستداوە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەردەم پزیشكی دادوەری سلێمانی ڕایگەیاند، نازانین كێ‌ ئەو تەقانەی كردووە و تا ئێستا سكاڵامان لەسەر كەس تۆمار نەكردووە، بەڵام داواكارین لە لایەنە پەیوەندیدارەكان، ئەگەر منداڵی خۆیانە، چی بۆ منداڵی خۆیان دەكەن ئەوەش بۆ ئێمە بكەن و خوێنی بەفیڕۆ نەچێت.

ڕەتیشی كردەوە، كە منداڵەكەیان هیچ نەخۆشییەكی لەگەڵدا بووبێت و دەڵێن: “هیچ نەخۆش نەبووە و لەگەڵ دایكیدا بووە لە دەرەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەقەیەكی زۆر كراوە ترساوە و گیانی لەدەستداوە”.

جەختیشی كردەوە، دوای دەرچوونی ڕاپۆرتی پزیشكی و كاتێك بۆمان سەلما بەتەواوی هۆكاری مردنەكەی چی بووە، ئەو كاتە سكاڵای یاسایی تۆمار دەكەین و دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەكان نەهێڵن خوێنی بەفیڕۆ بچێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی ٢٠٢٣/١٢/٢ تۆمەتباری لەیاسا هەڵهاتوو (مەریوان کەریم تۆفیق ) لەقەزای بازیان دەستگیرکرا.

شایستەی دارایی وانەبێژانی پەروەردەیەک دابەشدەکرێت
پێشت شایستەی دارایی وانەبێژانی پەروەردەیەک دابەشدەکرێت
شارەوانی سلێمانی سزای بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاك ڕاگەیاند
دواتر شارەوانی سلێمانی سزای بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاك ڕاگەیاند
ەیوەندیدار