شارەوانی سلێمانی سزای بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاك ڕاگەیاند



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی سزای بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاك ڕاگەیاند و جەختیشدەكاتەوە، پاکڕاگرتنی شەقام و شۆستەکان بە ئەرکی ڕۆژانەی خۆمان دەزانین.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە شەقام و شوێنە گشتیەکاندا سیمایەکی جوان و ژینگەیەکی تەندروست دەبەخشێت بە شارەکەمان و پاکڕاگرتنی شەقام و شۆستەکان بە ئەرکی ڕۆژانەی خۆمان دەزانین.

ڕاشیگەیاندووە، بە ماف و ئەرکی خۆمانی دەزانین سزا و تاوانەی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بەکاربهێنین، کە خۆڵ و خاشاک فرێ دەدەن لە شوێنە گشتیەکان و شەقامە سەرەکیەکان.

جەختیشی كردۆتەوە، هەڵمەتی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی دەستی پێكردووە بۆ بە تاوانەکردنی ئەو فرۆشگا و دوکاندارانەی، کەهۆکارن بۆ پیسبوونی ژینگە.

“لە بازیان منداڵێك لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەترسا گیانی لەدەستدا”
پێشت “لە بازیان منداڵێك لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەترسا گیانی لەدەستدا”
مۆساد بۆ ئاگربەستی نوێ لە قەتەرە
دواتر مۆساد بۆ ئاگربەستی نوێ لە قەتەرە
ەیوەندیدار