داواکراوێکی لە یاسا هەڵهاتوو دەستگیرکرا



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی داواکراوێکی لەیاسا هەڵهاتوو ڕادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی ٢٠٢٣/١٢/٢ تۆمەتباری لەیاسا هەڵهاتوو (مەریوان کەریم تۆفیق ) لەقەزای بازیان دەستگیرکرا،

دەستگیرکردنی ئەم داواکراوە لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە کاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوو چەند ئاژاوەگێڕێک لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لەناحیەی شۆڕش تەقەیەکی زۆریان کرد و بوونە هۆی مەترسی و بێزاری هاوڵاتیانی سنورەکە .

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتباران بەپێی ماددەی (١٥) چەک فەرمانی گرتنیان بۆدەرکرا پاش گەشتنی هێزەکانی ئاسایش و کۆماندۆی کوردستان بە شوێنی ڕووداوەکە، تۆمەتباران بەچەک ڕووبەڕووی هێزەکان بوونەوەو تۆمەتبار (مەریوان کەریم تۆفیق ) هەڵهات ، پاش ماوەیەک لە خۆ حەشاردان و خۆشاردنەوە ، ئەمڕۆ ( ٢/ 12 / ٢٠٢٣) لە قەزای بازیان لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشەوە دەستگیرکرا

دەزگاکە ئەوەشی روونکردۆتەوە، ناوبراو چەندین فەرمانی گرتنی دیکەی هەبووە ، ڕابردوی تاوان و تەقەکردن و رفاندنی هەیە. دەزگای ئاسایشی هەرێم تەئکید لەوەدەکاتەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر و جێبەجێکردنی یاسا بەردەوامن .

ڤیدیۆکە لێرەیە

بانگەوازێك لە مامۆستایانی ناڕازییەوە بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان و دوكاندارەكان
پێشت بانگەوازێك لە مامۆستایانی ناڕازییەوە بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان و دوكاندارەكان
بەشی عێراق لە ئێکسپۆی دوبەی دەکرێتەوە
دواتر بەشی عێراق لە ئێکسپۆی دوبەی دەکرێتەوە
ەیوەندیدار