شایستەی دارایی وانەبێژانی پەروەردەیەک دابەشدەکرێت



پەروەردەی دوکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری بەڕێوەبەرانی سنووری پەروەردەکەی دەکاتەوە سبەی ئامادە بن بۆ وەرگرتنی شایستەی دارایی وانەبێژان بۆ مانگی ٩.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دوکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی یەکشەممە لەلایەن بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە، شایستە داراییەکانی وانەبێژان دابەش دەکرێت بەسەر سەرجەم قوتابخانەکاندا.

ئاماژی بەوەشکردووە، پێویستە كاتژمێر ٩ی سه‌رله‌به‌یانی سه‌ردانی به‌شی ژمێریاری بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی موچه‌ی وانه‌بێژان.

روونیشیکردۆتەوە،هه‌ر به‌ڕێزێك له‌جیاتی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی دێت بۆ موچه‌ پێویسته‌ مۆری قوتابخانه‌كه‌ی پێ بێت.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ٣١ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن، و بە پێی قسەی نوێنەرانی وانەبێژان هەرچەندە دامەزراندانیان هیچ بارگرانییەک بۆ حکومەتی کاربەڕێکەر دروست ناکات بەڵام دایان نامەزرێنن و شایستە داراییەکانیشیان لەکاتی خۆیدا وەرناگرن.

ژمارەی قوربانیانی فەلەستین 55 هەزار كەسی تێپەڕاند
پێشت ژمارەی قوربانیانی فەلەستین 55 هەزار كەسی تێپەڕاند
“لە بازیان منداڵێك لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەترسا گیانی لەدەستدا”
دواتر “لە بازیان منداڵێك لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەترسا گیانی لەدەستدا”
ەیوەندیدار