كەشناسی؛ بەفربارین سەنتەری شارەكان دەگرێتەوە



شارەزایەكی كەشناسی عێراق ڕایدەگەیەنێت ، لە دوای 21ی12ی2022، كاریگەری شەپۆلێكی بەفر و باران لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات و سەنتەری بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

سادق عەتیە، شارەزای كەشناسی عێراق پێشبینی بۆ كەش و هەوای كۆتایی مانگی 12ی ئەمساڵ بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، لەنێوان ڕۆژانی 22 بۆ 25ی مانگی 12، بارانبارین زۆربەی شار و شارۆچكەكان دەگرێتەوە و هاوكات پلەكانی گەرما بەرێژەیەكی بەرچاو نزم دەبنەوە.

ئاشكراشیكردووە، بەفربارین جگە لە ناوچە شاخاوییەكان، پێشبینی دەكرێت سەنتەری بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

 

هەپەگە؛ ئاماری هەشت مانگی شەڕی بڵاوكردەوە
پێشت هەپەگە؛ ئاماری هەشت مانگی شەڕی بڵاوكردەوە
بڕی كورتهێنان لە بودجەی ساڵی داهاتوو ئاشكرا دەكرێت
دواتر بڕی كورتهێنان لە بودجەی ساڵی داهاتوو ئاشكرا دەكرێت
ەیوەندیدار