بڕی كورتهێنان لە بودجەی ساڵی داهاتوو ئاشكرا دەكرێت



پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، پێشبینی دەكات بڕی كورتهێنان لە بودجەی 2023 بگاتە نزیكەی 20 ترلیۆن دیناری عیراق و دەڵێت، نرخی بەرمیلێك نەوت لە بودجەدا بە 65 دۆلار دیاریی كراوە.

داخل ڕازی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”زانیارییە سەرەتاییەكان ئاماژە بە ڕێژەی كورتهێنان دەكەن لە بودجەی ساڵی 2023 كە دەگاتە 20 ترلیۆن دیناری عیراقی”.

بە وتەی ڕازی:”حكومەت بەڵێنی بە پەرلەمانداوە بودجەی داهاتوو لە ئاستی خواستەكاندا بێت و گرنگی بدات بە خزمەتگوزارییەكان و دامەزراندن و بەشەخۆراك و چاودێری كۆمەڵایەتی”.

داخل ڕازی بەپێویستی دەزانێت”حكومەت پێداویستییەكانی هاووڵاتیان لە بودجەدا ڕەچاو بكات و بایەخ بە كەرتەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ بدات، نرخی بەرمیلێك نەوتیش كە لە بودجەی ساڵی داهاتوودا حكومەت پشتی پێدەبەستێت، 65 دۆلارە”.

كەشناسی؛ بەفربارین سەنتەری شارەكان دەگرێتەوە
پێشت كەشناسی؛ بەفربارین سەنتەری شارەكان دەگرێتەوە
وەزارەتى خوێندنى باڵا پلانى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا تاوتوێ دەکات
دواتر وەزارەتى خوێندنى باڵا پلانى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا تاوتوێ دەکات
پەیوەندیدار