ئیسرائیل ٣٥٠ تاوانی لە دژی ڕۆژنامەنووسان ئەنجامداوە



سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین لە ماوەی ٥٠ ڕۆژ لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەڵەستین نزیکەی ٣٥٠ تاوان و پێشێلکاریی جددی لە دژی ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەڵگە کردووە.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین ڕوونی کردەوە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە حەوتەمی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژنامەنووسی ژن و پیاو ڕفێندراون، لە نێویاندا ٧٠ ڕۆژنامەنووس و میدیاکار گیانیان لەدەستداوە و دوو ڕۆژنامەنووس بێسەروشوێن بوون و ٢٨ ڕۆژنامەنووسی دیکە لە زیندانەکاندا ڕاگیراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش پشتڕاستکراوەتەوە کە ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسە فەڵەستینییەکان کە لە ماوەی ٥٠ ڕۆژدا لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون زیاترە لە ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە ماوەی ٢٣ ساڵدا کوژراون، و یەکسانە بە زیاتر لە سێ هێندەی ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی کوژراو لە هەموو ناوچەکانی جیهان لە دوای سەری ساڵی تازەوە.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستین خوازیاری هەڵوێست و کردەوەی بەپەلەی نێودەوڵەتیە بۆ ڕاگرتنی تاوانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل و دابینکردنی پاراستنی کاریگەر بۆ ڕۆژنامەنووسان.

نەخشەدانانی سلێمانی: زەوی بۆ دروستکردنی پڕۆژە لەناو شار نەماوە
پێشت نەخشەدانانی سلێمانی: زەوی بۆ دروستکردنی پڕۆژە لەناو شار نەماوە
ئاماری گیانلەدەستدانی کرێکاران لەکاتی کاردا بڵاوکرایەوە
دواتر ئاماری گیانلەدەستدانی کرێکاران لەکاتی کاردا بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار