ئاماری گیانلەدەستدانی کرێکاران لەکاتی کاردا بڵاوکرایەوە



بەپێی ئاماری یەکێک لەڕێكخراوەکان لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگدا ٢١ كرێكار لەكاتی كاركردندا لە شارەكانی هەرێم و بەغدا گیانیان لەدەستداوە.

ئاماری گیانلەدەستدانی کرێکاران لەلایەن ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی بڵاوکراوەتەوە و هۆكارەكەشی بۆ “نەبوونی مەرجەكانی سەلامەتی و تەندروستیی پیشەیی” گەڕاندووەتەوە.

ڕێکخراوەکە داوای کردووە هەرچی زووە كاربكرێت بۆ ڕێگەگرتن لەو دۆخە خراپەی ڕەوشی سەلامەتی و تەندروستی و ژینگەی کارکردنی کرێکاران و پاراستنی سەلامەتییان لەکاتی کارکردندا.

ئامارەكە ڕووداوەكانی 10ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو تا ٢٧ی ئەم مانگە لەخۆدەگرێت و بەپێی رێكخراوەكە ١٩ ڕووداوی جۆراوجۆر لە شوێنەكانی كاردا تۆماركراون و بەهۆیانەوە جگە لە گیانلەدەستدانی ٢١ كرێكار و ٨ی دیكەش برینداربوون.

کۆی گشتی ڕووداوەکانی گیانلەدەستدانی کرێکاران  لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ناوچەكانی دەوروبەریان و لە بەغدا ڕوویانداوە.

ئیسرائیل ٣٥٠ تاوانی لە دژی ڕۆژنامەنووسان ئەنجامداوە
پێشت ئیسرائیل ٣٥٠ تاوانی لە دژی ڕۆژنامەنووسان ئەنجامداوە
ئەمریکا خستنەخوارەوەی درۆنێکی ئێرانی ڕاگەیاند
دواتر ئەمریکا خستنەخوارەوەی درۆنێکی ئێرانی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار