نەخشەدانانی سلێمانی: زەوی بۆ دروستکردنی پڕۆژە لەناو شار نەماوە



بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی بنیادنانی پرۆژە هەموو وەبەرهێنەرەکان داوای زەوی لەناوشار دەکەن و ئەوانیش زەوییان نەماو هەتا پێیان بدەن.

هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی ئئاوەدانکردنەوەی سلێمانی و شارەوانی سلێمانی لە هەوڵی ئەوەدان بتوانن پڕۆژەکان ببەنە دەرەوەی سەنتەری شار، چونکە وەک خۆیان دەڵێن زەوی لەناو شاردا نەماوە بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنان.

تاریق محەمەد، بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی سلێمانی دەڵیت، “وەبەرهێنەران هێشتاش سلێمانی بە سلێمانییە بچووکەکەی جاران تێگەیشتوون و دەیانەوێت زەویی پڕۆژەکانیان لەناوجەرگەی شاردا بێت، بەڵام هەم زەویمان نەماوە و هەم پلانمان ئەوەیە پڕۆژەکان بچنە دەرەوەی سەنتەری شارەوە بە مەبەستی دوورخستنەوەی قەرەباڵغی لە ناوەندی شاردا”

دەشڵێت، ٢٠ ساڵ پێش ئێستا پانتایی سلێمانی تەنها ٣٥ کیلۆمەتر بووە، بەڵام ئێستا بووەتە ٤٠٠ کیلۆمەتر، ئەوەش وای کردووە زەوی لەناو شار نەمێنێت و بەتەواوی پڕ بووەتەوە”.

داواکردنی زەوی بۆ بنیادنانی پرۆژە لە لایەن وەبەرهێنەرانەوە لە شارەوانی سلێمانییەوە دەستپێدەکات و دواتر لەگەڵ نەخشەدانانی ئاوەدانی بە پێی جۆری پڕۆژە و نەخشەسازییەکەی بڕیار لە دابینکردنی زەوی دەدرێت.

“ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان حەوت ملیار دۆلار زیانی لە عێراق داوە”
پێشت “ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان حەوت ملیار دۆلار زیانی لە عێراق داوە”
ئیسرائیل ٣٥٠ تاوانی لە دژی ڕۆژنامەنووسان ئەنجامداوە
دواتر ئیسرائیل ٣٥٠ تاوانی لە دژی ڕۆژنامەنووسان ئەنجامداوە
ەیوەندیدار