ئەمریکا خستنەخوارەوەی درۆنێکی ئێرانی ڕاگەیاند


ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا خستنەخوارەوەی درۆنێکی دروستکراوی ئێرانی لە باشووری دەریای سوور ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوێکدا سوپای ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، کەشتیی مووشەک لەناوبەری ئەمریکی فڕۆکەیەکی جۆری KAS-04ی خستۆتە خوارەوە کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانەوە ئاراستەکرابوو.

دەشڵیت، هەرچەندە مەبەستی درۆنە ئێرانیەکە نەزانراوە، بەڵام بەئاڕاستەی کەشتیە جەنگییە ئەمریکییەکە هاتووە، کەشتییە تێکشکێنەرەکە بە یاوەری کەشتییەکی دیکە، کە ئاڵای ئەمریکای لەسەربووە، کەلوپەلی سەربازی بۆ ناوچەکە گواستووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی سوپای ئەمریکا، هیچ زیانێکی گیانی بە ئەمریکییەکان نەگەیشتووە و زیانیش بە کەشتییە ئەمریکییەکان نەگەیشتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە سێشەممەی ڕابردوو هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هۆشدارییانداوە بە کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی کە دەچووە ناو ئاوەکانی کەنداوەوە.

لە کاردانەوەی ئەم وتانەدا، ئەدمیڕاڵ براد کوپەر فەرماندەی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا، ، فڕینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە نزیک کەشتیی فڕۆکە هەڵگری “یو ئێس ئێس دوایت دی ئایزنهاوەر” سەرکۆنە کرد و بە “رەفتارێکی ناسەلامەت و ناپیشەییانە” وەسفی کرد.

ئاماری گیانلەدەستدانی کرێکاران لەکاتی کاردا بڵاوکرایەوە
پێشت ئاماری گیانلەدەستدانی کرێکاران لەکاتی کاردا بڵاوکرایەوە
 نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد
دواتر  نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد
پەیوەندیدار