بەریتانیا کەشتییەکی سەربازی شاهانە دەنێرێتە کەنداو



ئەمڕۆ پێنجشەممە، حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند کەشتی سەربازی “دایمۆند”ی شاهانەی لەپێناو سەقامگیری و دۆخی ئەمنیدا ڕەوانەی کەنداو و زەریای هیندی کردووە.

حکومەتی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتییەکە “ڕێگری دەکات لە زیادبوونی ئەو لایەنە دوژمنکارانەی کە هەوڵی تێکدانی ئاسایشی دەریایی دەدەن” و ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات بۆ دڵنیابوون لە ئازادی گەشتکردن و دڵنیاکردنەوەی کەشتییە بازرگانییەکان و دڵنیابوون لە پاراستنی ڕێرەوی بازرگانی سەلامەت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حوسییەکانی یەمەن لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە باشوری دەریای سوور دەستیان بەسەر کەشتی بارهەڵگری گالاکسی لیدردا گرت.

لایخۆیەوە گرانت شابس وەزیری بەرگری بەریتانیا باسی لەوەکرد، ” گرنگە حکومەتی بەریتانیا بوونی خۆی لە ناوچەکەدا بسەلمێنێت لەپێناو پاراستنی ئسایشی بەریتانیا و بەرژەوەندییەکانی لە جیهاندا کە کۆمەڵێک کێشە و ململانێی زۆر تێیدا سەری هەڵداوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا بەریتانیا تیمی لانکاستەر و سێ کەشتی مین هەڵگرەوە و کەشتییەکی پاڵپشتی لەناوچەکەدا هەیە.

سەرۆك کۆمار بەشداری لە لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا دەکات
پێشت سەرۆك کۆمار بەشداری لە لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا دەکات
پێنج کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون
دواتر پێنج کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون
ەیوەندیدار