سەرۆك کۆمار بەشداری لە لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا دەکات



سەرۆک کۆمار بەمەبەستی بەشداریکردن لە کارەکانی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP28) بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە، د. لەتیف ڕەشید سەرۆك کۆمار، بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا کە لە دوبەی بەڕێوەدەچێت، بەرەو ئیمارەت بەڕێکەوت.
ڕوونیشکردەوە کە سەرۆک کۆمار بەشداری لوتکەی سەرکردەکان دەکات، کە سبەی هەینی بەڕێوەدەچێت و وتاری عێراق پێشکەش دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو کە بە یاوەریی سەرۆك کۆمار شاندێکی باڵای حکومەتیش بەشداریی لوتکەکە دەکات، کە پێکهاتون لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، نزار ئامێدی وەزیری ژینگە و ژمارەیەک پسپۆڕ و ڕاوێژکار.

کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی سوودی چییە؟
پێشت کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی سوودی چییە؟
بەریتانیا کەشتییەکی سەربازی شاهانە دەنێرێتە کەنداو
دواتر بەریتانیا کەشتییەکی سەربازی شاهانە دەنێرێتە کەنداو
ەیوەندیدار