هێرشی سەر بنکەکانی ئەمریکا وەستاوە



وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پنتاگۆن ڕایگەیاندووە، پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە هێزەکانیان رووبەڕووی هیچ هێرشێک نەبووەتەوە لە سوریا و عێراق.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکان بۆ سەر بنکەکانمان لە عێراق و سوریا وەستاون و لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەریان.

ئەمەش لە کاتێکدایە بە نێوەندگیری میسر و ئەمریکا و قەتەر ڕێکەوتنێکی کاتی بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە واژۆ کرا، کە لە هەینی رابردووەوە جێبەجێکردنی دەستیپێکردووە.

 

عێراق گۆڕانكاری له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دەکات
پێشت عێراق گۆڕانكاری له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دەکات
بەندکراوێکی کورد دوای ١٤ ساڵ زیندانیی لەسێدارە درا
دواتر بەندکراوێکی کورد دوای ١٤ ساڵ زیندانیی لەسێدارە درا
ەیوەندیدار