بەندکراوێکی کورد دوای ١٤ ساڵ زیندانیی لەسێدارە درا



هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای ١٤ ساڵ زیندانیی، لە لایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارە درا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بلاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سزای سێدارەی ئەیووب کەریمی، بەندکراوی مەزهەبیی کورد و خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووش سزای سێدارەی قاسم ئابستە یەکێکی دیکە لە هاودۆسیەکانی ناوبراو هەر لەو بەندیخانەیە جێبەجێکرابوو.
ڕێکخراوەکە ڕوونیکردەوە “ئەم بەندکراوە سیاسییە لە پرۆسەیەکی ناڕوون، نادادپەروەرانە و نایاسایی لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە”.
پێشتر دایکی ئەیووب کەریمی کە تەمەنی لە ٧٠ ساڵ تێپەڕیوە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ڕوو بە ڕای گشتی و بەتایبەت دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی کوڕەکەی دەکرد.
ئەیووب کەریمی و شەش چالاکی مەزهەبیی کوردی دیکە بەناوەکانی داوود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، خەسرەو بەشارەت، کامڕان شێخە و قاسم ئابستە بە تۆمەتی کوشتنی “عەبدوڵڕەحیم تینا، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر “مەقیسە” بەتۆمەتگەلی وەک “چالاکی دژی ئاسایشی نەتەوەیی”، “چالاکی دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی”، “ئەندامەتی گرووپە سەلەفییەکان” و “فساد فی الارض” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

هێرشی سەر بنکەکانی ئەمریکا وەستاوە
پێشت هێرشی سەر بنکەکانی ئەمریکا وەستاوە
نرخی کارەبای پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و وەبەرھێنان لە ١٢٪ کەمدەکرێتەوە
دواتر نرخی کارەبای پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و وەبەرھێنان لە ١٢٪ کەمدەکرێتەوە
ەیوەندیدار