نرخی کارەبای پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و وەبەرھێنان لە ١٢٪ کەمدەکرێتەوە



وتەبێژی دەستەی وەبەرھێنان رایگەیاند، نرخی کارەبای پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و وەبەرھێنان ١٢٪ کەمدەکرێتەوە و سبەینێ لە بەرژەوەندی ھاووڵاتییان بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە دەدرێت.

بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم راگەیاند، رۆژی چوارشەممە نوێنەری وەزارەتی کارەبا و پارێزگاری ھەولێر و دەستەی وەبەرھێنان لە وەزارەتی کارەبا کۆدەبنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر کەمکردنەوەی نرخی کارەبای پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و وەبەرھێنان بەڕێژەی ١٢٪.

وتیشی: پێشنیازەکان لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە دوای گفتوگۆکردن لەسەریان دەکرێنە بڕیار و نرخی کارەبای یەکەکانی نیشتەجێبوون و پڕۆژەکانی وەبەرھێنان بە یاسا رێکدەخرێن، بەشێوەیەک لەبەرژەوەندی ھاووڵاتییاندابێت.

بەندکراوێکی کورد دوای ١٤ ساڵ زیندانیی لەسێدارە درا
پێشت بەندکراوێکی کورد دوای ١٤ ساڵ زیندانیی لەسێدارە درا
هۆکاری کەمی کێشەی کارەبا ئاشکرا دەکرێت
دواتر هۆکاری کەمی کێشەی کارەبا ئاشکرا دەکرێت
ەیوەندیدار