لێکەوتەکانی مامەڵەکردن بە دینار لەبری دۆلار



بەهۆی ناجێگیری بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریداوە لەساڵی ئایندەوە چەندین ڕێوشوێنی نوێ لەپێناو سەقمگیری دینار بەرامبەر دۆلار بگرێتەبەر و ڕێگری بکات لە سپی کردنەوەی پارە و بردندەرەوەی دۆلار لەعێراقەوە بەشێوەیەکی نافەرمی.

یەکێک لەو ڕێو شوێنانەی لەو پێناوەدا دەگیرێتەبەر بریتییە لە ئەنجامدانی مامەڵە ناوخۆییەکان بەدیناری عێراقی لەبری بەکارهێنانی دۆلار.

بڕیارەکەی بانکی ناوەندی چەندین لێکەتەی جیاواز بەدوای خۆیدا دەهێنێت لەوانەش، ئەگەر دۆلار بچێتە سەر هەژماری هاوڵاتی و بۆ هەر دۆلارێک ١٣٢٠ دیناری عێراقی وەربگرێت زیانمەند نابێ؟ ئایا بڕیارەکە نرخی دینار کۆنترۆڵ دەکات؟ لایەنە باش و خراپەکانی چین؟ هەریەکە لە گوڵاڵە سدیق شارەزای دارایی و بانک و شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی لەخولی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق و کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر لەبارەی ئەو پرسیارانەوە وەڵامیان دایەوە و لایخۆیەوە گوڵالە سدیق ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکان سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار باشن، بەڵام بەداخەوە کێشە لە جێبەجێکردنیاندا هەیە حکومەتی عێراقی سەرەتا ویستی لە ڕێگای(منەصەی بازرگانیەوە) ئەو هەنگاوە بگرێتەبەر، بەڵام بەداخەوە ئەوەش دەزانرێت کە بازرگانان و سیاسییەکان پەیوەندییان چۆنە و بەشێک لەو بازرگانانە واجیهەی سیاسییەکانن و سیاسییەکان لەپشتی ئەو بازرگانانەوەن، بۆیە بینییان بازرگانی بەدۆلار بازرگانیەکی مسۆگەرە.

دەشڵێت، حکوومەتی عێراق بڕیاریداوە لە سەری ساڵی نوێوە هەموو ئەو پارانەی لەدەرەوە بە دۆلار دەخرێتە سەر هەژمارە بانکییەکانی عێراق و هاوڵاتیان بە دینار و بەبەڕی ١٣٢ هەزار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک پارەکە بدات و ئەمەش ڕێگایەکی دروستە کە عێراق دەیگرێتەبەر، بەڵام نازانین تاچەند جێبەجێ دەکرێت و سەرکەوتوو دەبێت.

شێروان میرزا باس لەوەدەکات بڕیارەکە دەرچووە و بەبڕیارێکی باش لەقەڵەمی دەدات و دەڵێت، ىڕیارەکەی بانکی ناوەندی ڕاکە ڕاکە بۆ کڕینی دۆلار لەناوخۆی عێراقدا ناهێڵێت، خاڵی دووەمیش ئەوەیە ئەوانەی بەڕاستی پێویستیان بە دۆلارە لەرێگەی مەنەسی ئەلیکترۆنییەوە جیا بکرێنەوە ئیتر بازرگان بێت یان گەشتیار.

وتیشی، هەندێک لە وڵاتانی دراوسێ کە گەمارۆیان لەسەرە پێویستیان بەدۆلارە و دەیانەوێت لەڕێگای مامەڵەی بازرگانییەوە دۆلاریان بۆ بچێت و حکومەتی عێراقیش دەیەوێت مامەلە بازرگانییەکانیان لەبری دۆلار بۆ بکات بە دراوی خۆیان و ئەمەش وادەکات بازرگانان بەرادەیەکی زۆر پێویستیان بە دۆلا نەمێنێت.

هاوکات، کەیفی خۆشناو لەوبارەیەوە دەڵێت: نرخی دۆلار کە ئەم ماوە بەو شێوە بەرزبووەوە، کاتێک نرخەکە دەهاتە خوار بانکی ناوەندی عێراق بڕێکی کەمتری دەخستە بازاڕ ، واتە دەستێک هەبوو لە ناو بانکی ناوەندی کە لێنەدەگەڕا نرخی دۆلار دابەزێت.

سێ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
پێشت سێ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
پۆلیس بکوژی قوتابییەکەی سێمێلی دەستگیرکرد
دواتر پۆلیس بکوژی قوتابییەکەی سێمێلی دەستگیرکرد
ەیوەندیدار