پۆلیس بکوژی قوتابییەکەی سێمێلی دەستگیرکرد



پۆلیسی دهۆك دەستگیرکردنی ئەو قوتابییەی قەزای سێمێلی ڕاگەیاند کە لە نێو پۆلدا هاوڕێیەکی بە دەمانچە کوشت.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، قوتابییەکی پۆلی 11 لە قەزای سێمێل هاوڕێیەکی لە نێو پۆلدا بە دەمانچە کوشت.

ڕوونیشیکردەوە بکوژ و کوژراو لەدایکبووی ساڵی 2007ن و تۆمەتبارەکەش لەلایەن پۆلیسی سێمێلەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

کوژراوەکە ناوی مستەفا فەهمییە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆك کرا.

وێنەی قوتابییە کوژراوەکە

لێکەوتەکانی مامەڵەکردن بە دینار لەبری دۆلار
پێشت لێکەوتەکانی مامەڵەکردن بە دینار لەبری دۆلار
حەماس ١١ دیلی ئیسرائیلی ڕادەستی خاچی سوور کرد
دواتر حەماس ١١ دیلی ئیسرائیلی ڕادەستی خاچی سوور کرد
ەیوەندیدار