كرۆس لەنێوان مێسی و ڕیاڵ مەدرید



تۆنی كرۆس ئەستێرەی ئەڵمانیا و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، باس لە هەڵوێستی تایبەتی خۆی دەكات سەبارەت بە پشتگیریكردنی لە هەڵبژاردەكانی فەرەنسا یان ئەرجەنتین كە دوو لایەنی یاریی كۆتایی مۆندیالی قەتەر 2022.

لەو بارەیەوە كرۆس بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندووە”ئەگەر باس لە هۆكاری تایبەتی بكەین، هیوادارم فەرەنسا سەركەوتن بەدەست بهێنێت، بەو پێیەی دوو هاوڕێم لە ڕیاڵ مەدرید لە هەڵبژاردەی فەرەنسان، لەلایەكی ترەوە دەبێت ڕاستگۆ بم لەگەڵ كاروانی وەرزشی ئەستێرەیەكی وەك مێسی، چونكە هەڵە نابێت ئەگەر یاریزانێكی وەهتا تاجی بردنەوەی مۆندیال لەسەر سەری دابنێت”.

بڕیارە یاری كۆتایی مۆندیالی قەتەر 2022 لە رۆژی یەكشەممە 18ی ئەم مانگە لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئەرجەنتین بەڕێوەبچێت.

ڕووسیا هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات
پێشت ڕووسیا هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات
بانكی ناوەندی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات
دواتر بانكی ناوەندی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات
ەیوەندیدار