ڕووسیا هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات



ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئەو چەكانەی لەلایەن خۆرئاواوە بۆ ئۆكراینا ڕەوانە دەكرێن، لەلایەن ئەوانەوە دەكرێنە ئامانج.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند:”هەموو ئەو چاكانەی لەلایەن خۆرئاواوە بۆ ئۆكراینا ڕەوانە دەكرێن، لەلایەن ڕووسیاوە دەكرێنە ئامانجێكی شیاو، یان تێكدەشكێنرێن یان دەستییان بەسەردا دەگیرێت”.

لەلایەكی ترەوە، باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە واشنتن ڕایگەیاند:”گواستنەوەی سیستمی مووشەكی پاتریۆت لەلایەن ئەمریكاوە بۆ ئۆكراینا، گەر ڕووبدات، ئەوا گێچەڵكردنە و ئاكامەكەی ناكرێت پێشبینی بكرێت”.

بە وتەی بەرپرسانی باڵیۆزخانەكە”ئەو هەنگاوە لەلایەن واشنتنەوە، زیانی گەورەی لێدەكەوێتەوە، نەك تەنیا لە بواری پەیوەندییەكانی ڕووسیا و ئەمریكا، بەڵكو مەترسی زیاتر لەسەر ئاسایشی جیهانی دروستدەكات”.

 

 

قوباد تاڵەبانی؛ تۆش بیزانەی سەر شەقامەكانی سلێمانی ئاشكراكرد
پێت قوباد تاڵەبانی؛ تۆش بیزانەی سەر شەقامەكانی سلێمانی ئاشكراكرد
كرۆس لەنێوان مێسی و ڕیاڵ مەدرید
دوات كرۆس لەنێوان مێسی و ڕیاڵ مەدرید
پەیوەندیدار