لە کەشێکی باراناویدا؛ مامۆستایان ڕێپێوانیان ئەنجامدا



بەیانی ئەمڕۆ، مامۆستایانی ناڕازی لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، ” ناگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن، بایکۆت بەردەوامە”.

وێڕای ئەوەی ئەمڕۆ کەشوهەوای شاری سلێمانی باراناوی بوو، بەڵام خۆپیشاندان و گردبوونەوەی مامۆستایان و وانەبێژان بە گڕ و تینێکی زیاترەوە بەردەوامی هەبوو، هاوکات مامۆستایان ڕێپێوانیان کرد.

دوێنێ لەلایەن بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی داوا لە مامۆستایانکرا بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن، بەڵام مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان دووپاتکردە و ڕایانگەیاند تا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان لە کاتێکدایە کە دوێنێ لە بازگەی چیمەن و داقوق زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ مامۆستا ڕێگریان لێکرا بڕۆن بۆ بەغدا بەمەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریر.

بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە
پێشت بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە
وەزیری پێشمەرگە گەڕایەوە سەر کارەکەی
دواتر وەزیری پێشمەرگە گەڕایەوە سەر کارەکەی
ەیوەندیدار