نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە



لە دەستپێکی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی زێڕ بەرزبووەوە، بە جۆرێك لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا هەڵکشانی لەو شێوەیەی بەخۆوە نەبینیوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ گەیشتە دوو هەزاو 18 دۆلار.

لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ڕابردووەوە، ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بگاتە ئەو ئاستە.

شەڕی ئیسرائیل و حەماس و مەترسی فراوانبوونی، ناسەقامگیریی و پشێوییان لە بازاڕەکانی جیهاندا دروست کردووە، بەو هۆیەشەوە نرخی زێڕ و نەوت هەڵبەز و دابەزی خێرا و لە ناکاو دەکەن.

ناتانیاهۆ مەرجێک بۆ بەردەومی ئاگربەست لە غەززە دادەنێت
پێشت ناتانیاهۆ مەرجێک بۆ بەردەومی ئاگربەست لە غەززە دادەنێت
شارەزای کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و کەش سەقامگیر دەبێت
دواتر شارەزای کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و کەش سەقامگیر دەبێت
ەیوەندیدار