شارەزای کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و کەش سەقامگیر دەبێت



ئەمڕۆ دووشەممە، شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ڕاگەیاند، شەپۆلی بارانبارین لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم دەستیپێکردووە، هاوکات لە سبەینێوە کەش سەقامگیر دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، ئێستا لە بەشێکی ناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەکانی ئیدارەی سۆران باران دەستی پێکردوە، لەگەڵ ئەوەشدا ھەورە بروسکە چالاکبووە و لە کاتەکانی نیوەرۆ بەدواوە بارانبارینەکە فراوانتر دەبێت بۆ زۆربەی ناوچەکان بە ڕێژەی مامناوەند و پچر پچر و تاکاتەکانی درەنگی شەو کاریگەری ئەم شەپۆلە بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەرەبەیانی سبەی سێشەمە شەپۆلەکە کۆتای پێدێت و سبەینێ کەش سەقامگیر دەبێت و ئاسمان بەزۆری ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ ١ بۆ ٣ نزمدەبێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت لە نێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە ئاڕاستەی باشوری رۆژئاواوە .

ئاراس جەبار وتیشی، لە ڕۆژی چوارشەممەوە ناوچەکانمان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەک و پێشبینی دەکرێت تا رۆژانی ٧ و ٨ مانگی داھاتوو بخایەنێت و لەو ماوەیەدا ئەگەری بارانبارین نابێت، وە پلەکانی گەرما لە دوو سبەیەوە بەتایبەت لەکاتەکانی رۆژدا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێتەوە بەڵام لەشەواندا کەش زیاتر سارد و پلەی گەرمی نزمتر دەبێت بەراورد بە شەوانی ڕابردوو.

 

نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە
پێشت نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە
نرخی نەوت لە جیهاندا دابەزی
دواتر نرخی نەوت لە جیهاندا دابەزی
ەیوەندیدار