ناتانیاهۆ مەرجێک بۆ بەردەومی ئاگربەست لە غەززە دادەنێت



ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە دوای تەووبوونی ماوەی ئاگربەستی نێوانیان لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس ئیسرائیل بەهەموو هێز و توانای خۆیەوە دەست بە هێرشکردن دەکاتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ئەمریکی، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە، پێشوازی لەماوەی درێژتردنەوەی کاتی ئاگربەستەکە دەکات بەو مەرجەی بزوتنەوەی حەماس ڕۆژانە ١٠ بەندکراوی ئیسرائیلی ئازاد بکات.

لایخۆیەوە کۆشکی سپی باسی لەوەکردووە، بایدن و ناتانیاهۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕێککەوتوون لەسەر کارکردن لەپێناو ئازادکردنی سەرجەم دەستبەسەرکراوەکاندا.

بەگوێرەی راگەیەنراوێک، بایدن و ناتانیاهۆ گفتوگۆی کۆتایی هێنان بەجەنگیان کردووە لەگەڵ زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان کە خەڵکی غەززە پێویستییەکی زۆریان پێیەتی و لایخۆیەوە بایدن پێشوازی لە ئازادکردنی دەستبەسەرکراوەکانی ئیسرائیل کرد لەلایەن حەماسەوە لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرپرسانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەکردووە، هێرشەکانی حەماس لانیکەم کوشتنی هەزار و ٢٠٠ کەسی لێکەوتووەتەوە کە زۆرینەیان خەڵکانی مەدەنین و ٢٤٠ کەسیش دەستبەسەرکراون و بۆکەرتی غەززە گواستراونەتەوە..

سێ ماددەی دیکە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت
پێشت سێ ماددەی دیکە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت
نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە
دواتر نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە
ەیوەندیدار