لەسەر دزین و ساخكردنەوەی پارەی ساختە سێ‌ كەس دەستگیر كران



لە دوو ڕووداوی جیاوازدا و لەسەر دزین و ساخكردنەوەی پارەی ساختە، هێزەكانی پۆلیسی ڕاپەڕین، سێ تۆمەتبار دەستگیر دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاووڵاتیەک سکاڵای تۆمار کرد لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، کە بە وتەی خۆی بڕی سێ هەزار دۆلاری ئەمریکی و (١٥٣) هەزار دیناری عیراقی لێ دزراوە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری توانرا لەماوەیەکی کەمدا دوو کەس دەستگیر بکرێن بە ناوەکانی ( م.ع.ق) و ( ا.ع.ق).

ڕاشیگەیاندووە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بەوەدانا، کە هەستاون بە ئەنجامدانی ئەو تاوانە، توانرا دەست بگیرێت بەسەر (١٨٠٠) دۆلاری ئەمریکی و (١٠٠) هەزار دیناری عیراقی.

ئاشكراشی كردووە، لە چالاكییەكی دیكەدا توانیان کەسێک دەستگیر بكەن، کە پارەی ساختەی ساخکردبووەوە، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بە ڕاگرتنی تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددەی (٢٨١) لە یاسای سزادانی عیراقی.

 

لەسەر ڕێگرییەکەی ئەمڕۆ مامۆستایان کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی دەکەن
پێشت لەسەر ڕێگرییەکەی ئەمڕۆ مامۆستایان کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی دەکەن
دوای بڕیارەکەی پەروەردە مامۆستایان خۆپیشاندان دەکەن
دواتر دوای بڕیارەکەی پەروەردە مامۆستایان خۆپیشاندان دەکەن
ەیوەندیدار